١٨ ئاب ٢٠١٦ - ١٢:٢٢
بەردەوامیی درنده کاری تیرۆریستانی داعش لە سووریا

تیرۆریستانی داعش لەمیانه ی نوی ترین درنده کاری خویان دژبە خەڵکی سووریا ژمارێکی دیکە لە خەڵکی ئەو وڵاتەیان قەڵاچۆ کرد.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بەدوای هێرش بە هاوەنی ئەمڕۆ پێنجشەممەی تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆسەر دوو گەڕەکی الجوره و القصور لە شاری دیرالزور ، رۆژهەڵاتی سوریا ، دەیان سوریی کوژران و بریندار بوون.

لەگەڵ ئەوەشدا هیزەکانی ئەرتەشی سوریا ئەمڕۆ هێرشی تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆسەر گەڕەکی الحویقه لە دیرالزور یان پووچەڵ کردەوە.

لە هێرش بە هاوەنی تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆسەر شاری حەلەب لە باکووری سوریاش لانی کەم 10 کەسی مەدەنیی کوژران و 18 کەسی دیکە بریندار بوون.

سەرچاوە هەواڵییەکان باس لە پەرەسەندنی تێکهەڵچوونەکان لە نێوان تیرۆریستان و هێزەکانی ئەرتەش و هێزە جەماوەرییەکانی سوریا لە حەلەب دەکەن....

کۆتایی کورتە نامە/310